Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 12:56

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی به‌رگی دووه‌می كتێبی"چیرۆكه‌كانی شار"بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 17-3-2022 له‌سی و چوارهه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌شی چالاكی وێژه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌هاوبه‌شی رێكخراوی دۆستانی هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی  كتێبی (چیرۆكه‌كانی شار) رێك ده‌خات.
به‌رگی دووه‌می په‌رتوكی (چیرۆكه‌كانی شار) له‌لایه‌ن  نووسه‌ر كۆچه‌ر میرزاوه‌ نوسراوه‌، ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه‌ گه‌شتێكه‌ به‌نێو ژیان و به‌رهه‌می 20 شاعیری شاری هه‌ڵه‌بجه‌..
مه‌راسیمه‌كه‌ له‌كاتژمێرله‌ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داهاتی په‌رتوكه‌كه‌ش ده‌به‌خشرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی.
ئا- كامران

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.