Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 12:56

گه‌نجێك له‌ كه‌ركووك به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له‌ قوتابخانه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌نجێكی كوردی شاری كه‌ركووك به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له‌ قوتابخانه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ قوتابخانه‌ ده‌رنه‌چووه‌، گه‌نجێكی كورد له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌سڕا و مه‌فقوودین له‌ شاری كه‌ركووك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ ناوی (ئاهه‌نگ لوتفی عه‌باس)ه‌ و ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رنه‌چوونی له‌ قوتابخانه‌ی زانیوه‌، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌ په‌ت خۆی خنكاندووه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.