Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئاب 15:59

ته‌ندروستی هه‌ولێر: له‌ ڕۆژانی نه‌ورۆز تیمی فریاگوزاری و ئه‌مبووڵانس له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كان ده‌بن

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پلانی ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ سنووری شاره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ‌تیمی فریاگوزاری و ئه‌مبووڵانس له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كان ئاماده‌ ده‌بن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دایناوه‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێر ئێشكگر ده‌بن.

هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانیش 10 تیمی پزیشكی و ئه‌مبوڵانس ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو هاووڵاتییان له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌توانن سوودی لێ ببینن.

ئه‌و پلانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز دایناوه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

1.  نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان بەردەوام دەبن لە ڕێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبن بەردەوام بەڕووی هاووڵاتییان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.

2. سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن (122) بەردەوام 24 کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن لە ڕێگەی هێڵی ژمارەی (122) بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر حاڵەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.

3.  بەشی کردەپزیشکییەکان (10) تیمی پزیشکی و ئەمبوڵانس ئامادەکردووە لە شوێنە گشتیارییەکانی سنووری شاری هەولێر، بۆ هەر حاڵەتێکی ڕووداو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە نزیکەوە سوود لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی وەربگرن.

4.  سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری لە خزمەت هاووڵاتییاندا دەبێت بەشێوەی (24) کاتژمێر.

(تیمەکانی فریاگوزاری بەم شێوە دابەشکراون)

1. بازگەی هەولێر .

2.  هاوینەهەواری هەنارە.

3. هاوینەهەواری دڵۆپە.

4. بنکەی فریاگوزاری شێراوە.

5.  سنووری ناحیەی مه‌خموور.

6. پارکی شەهید سامی عه‌بدولڕه‌حمان.

7. هاوینەهەواری شێخ توڕاب.

8. پارکی شانەدەر.

9. بنکەی فریاگوزاری خانزاد.

10. هاوینەهەواری دووین.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.