ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدای پایته‌خت پێشوازی كرد له وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێی كاردانه‌وه‌ی بۆردومانه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێریان كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌ستدرێژییه‌كه به مووشه‌كی جه‌نگی سنووربڕ ئه‌نجامدراوه و جێی قبووڵكردن نییه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێی كاردانه‌وه‌ی بۆردومانه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگه‌ی هه‌ولێریان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌رده‌وامیی كاره‌كانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به دوای ڕاستییه‌كاندا سه‌باره‌ت به ئامانجگرتنی پارێزگای هه‌ولێر به مووشه‌كی بالیستی و به‌زاندنی ئاسمانه‌كه‌ی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نیشتمانی.
پاشان له هۆڵی ده‌ستووری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان سازكرا بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییه‌كان.
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدی كرد له هه‌ڵوێستی نیشتمانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه پشتیوان و هاوده‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و په‌رۆشه بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی مه‌یدانی له ڕێی سه‌ردانی شانده په‌رله‌مانییه‌كه پێش دوو رۆژ بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی هه‌ولێر كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ شوێنی ڕووداوه‌كه و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتووه به‌سه‌ركرایه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و ده‌ستدرێژییه به مووشه‌كی جه‌نگی سنووربڕ ڕووی دا جێی قبووڵكردن نییه و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری عێراقه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.