به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئێستا ڕۆژانه 54 گه‌شتی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام هێڵه ئاسمانییه‌كان داوای زیادكردنی گه‌شته‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گوتی: ئێمه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه و هێڵه ئاسمانییه‌كاندا هه‌یه و كاره‌كانمان له‌گه‌ڵیان یه‌كه، شه‌ش مانگ جارێك خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین. هاوكات له مانگی نیسانه‌وه كه سیزنی پێ ده‌وترێت، وه‌رزی گه‌شتكردن ده‌ست پێ ده‌كات. ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ هێڵه ئاسمانییه‌كان له په‌یوه‌ندیداین و ئه‌وان داوای زیادكردنی گه‌شته‌كانیان كردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ تیمی ئۆپه‌راسیۆنی فڕۆكه‌خانه له ئاماده‌باشیداین تا بزانین چۆن دەست بەم زیادکردن و ڕێکخستنەوەى گەشتانە بکەین.
گوتیشی: ڕێژەى گه‌شته‌كانی پارساڵ (چوون و هاتن) ١٠% جیاوازه، بۆ نموونه پار ملیۆنێك و 384 هه‌زار گه‌شتیار له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌شتیان ئه‌نجام داوە، به‌مه‌ش فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دووه‌مین فڕۆكه‌خانه بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه زۆرترین گه‌شتی تێیدا ئه‌نجام درابوو و بە بۆچوون و پێشبینی ئێمه ئه‌مساڵ لەچاو پارساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران زۆر زیاتر ده‌بێت و ئێمه‌ش ته‌واوی ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردووه.
سه‌باره‌ت به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شتیاران و گه‌شتكردن، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر گوتی: ئێمه دوو جۆر مه‌رج و بڕیارمان پێ ده‌گات، یه‌كێكیان له ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراقییه‌وه دێت و گه‌شتیاره‌كان ناچار ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ڕێكار و مه‌رجه‌كان، هاوكات له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره، له‌وێشه‌وه ڕێنماییمان پێ ده‌گات. ئێستا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 48 كاتژمێر بۆ 72 كاتژمێر، لەگەڵ كارتی ڤاكسینی دژى ئەم پەتایە بە مه‌رج دانراوە بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت، به‌ڵام زۆرجار هه‌یه گه‌شتیار لەبەر حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی نه‌یتوانیوه ڤاكسین به كار بهێنێت، بۆیه چاوپۆشیان لێ کردووە و هاوكارییان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا لە ڕێگەى پشكنینی (پی.سی.ئاڕ) گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. ئێستا وردە وردە پشكنینی كۆرۆنا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، زۆربه‌ی وڵاتانى وەک توركیا و ئیماڕات و وڵاتانی تر كه بۆ ئێمه‌یان ناردووه، چیتر گه‌شتیاره‌كان پێویستیان به پشكنینی كۆرۆنا نابێت، بۆیه ئێمه‌ش له لای خۆمانه‌وه له ئه‌بده‌یتكردنی بابه‌ته‌كه‌داین.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌ی ڕۆژانه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌حمه‌د هۆشیار ئاماژە‌ی به‌وه دا كه ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كی گشتی 54 گه‌شتی چوون و هاتن هه‌یه له فڕۆكه‌خانەکە. هاوكات له مانگه‌كانی ئایندە به‌تایبه‌ت له 2ـی ئایاری ئه‌مساڵ یه‌كه‌م گه‌شت له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و وڵاتی فه‌ڕە‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ فه‌ڕە‌نسا له دوای ساڵی 2005.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه باسی له هه‌ندێك له‌و گرفتانه كرد كه دێته پێشیان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاراندا و گوتی: گرفتمان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران به‌تایبه‌ت له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابه‌ند‌بوونیانه به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، بۆیه گه‌شتیار هه‌یه دێت و گله‌یی له ئێمه ده‌كات كه گوایه ئێمه ڕێگری له ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌ی ده‌كه‌ین. نا ئەوە ئێمه نین، بەڵکو هێڵه ئاسمانییه‌كه‌یه وه‌ری ناگرێت، له ڕاستیدا ئێمه پێمان باش و خۆشه هه‌موو گه‌شتیارێك بڕوات و هیچیان نه‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها پێویست ده‌كات گه‌شتیار نه‌ك دوو كاتژمێر پێش گه‌شته‌كه‌ی بگاته فڕۆكه‌خانه، به‌ڵكو باشتر وایه سێ كاتژمێر زووتر بگاتە فڕۆكه‌خانه تا تێكەى نه‌سووتێت، تا ئه‌گه هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت بتوانین له ماوه‌ی ئه‌و سێ كاتژمێره‌دا بۆى چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌یان بۆ دروست بێت و ئه‌و دره‌نگ هاتبێت ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی ڕە‌نگه وه‌ك پێویست نه‌بێت و یان بۆی نه‌كرێت. ڕوونه هێڵه ئاسمانییه‌كانیش پابه‌ندی كاتن، ده‌بێت جانتا كۆنه‌كان دابگرن و جانتای نوێ وه‌ربگرن و فڕۆكه‌كانیشیان گەنبڕ (ته‌عقیم) بكرێت و گه‌شتیاره‌كانیش بچنه ناو فڕۆكه‌كەوە، له ڕاستیدا ده‌بێت 30 بۆ 45 خوله‌ك كاوه‌نته‌ر دابخرێت، ئه‌مه‌ش به پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تییە و ئێمه ناتوانین ئه‌م ستاندارده تێپه‌ڕێنین، بۆیه گه‌شتیار ده‌بێت زووتر و پێش واده‌ی دیاریكراو ئاماده ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.