ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرایان كرد كه ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی به‌له‌د بیستراوه.
ڕاشیانگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان مووشه‌ك بووه و هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی شارۆچكه‌ی به‌له‌د له باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی 4 مووشه‌كیان بیستووه و مووشه‌كه‌كان له نزیك بنكه‌ی ئاسمانی شارۆچكه‌ی به‌له‌د كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
زانیاری ئه‌وه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ شوێنی هاوێشتنی مووشه‌كه‌كان له سنووری پارێزگای دیاله بووبێت.
تا ئێستاش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه بڵاو نه‌كردۆته‌وه و دیاریش نییه زیانی گیانی و ماددی هه‌بووه یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.