شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی زانیاری له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بڵاو كرده‌وه.
شانه‌كه ڕایگه‌یاند: تیرۆریستان ئه‌مشه‌و به 4 مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ڕاشیگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان له شارۆچكه‌ی خاڵس هاوێشتراون و كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كه ئه‌و فڕۆكانه‌ی لێیه تیرۆریستان له‌ناو ده‌بات و ڕۆلی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی عێراق.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.