گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان له سۆران ئاشكرای كرد كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كوژراوه.
نه‌قیبی پۆلیس شێروان خالد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان له سۆران ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 3ی شەو لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاردار كراینەوە بە بوونی تەرمی كچێك بەناوی (أ-ع-م) لەدایكبووی 2007.
ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه پیشەی قوتابییه و دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی شاری سۆرانه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕوونبووه‌ته‌وه كه كچه‌كه لەلایەن باوكییەوە بە چەكی كلاشینكۆف دەستڕێژی گولەی لێكراوە، به‌هۆیه‌وه 6 گولەی بەركەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش نه‌قیب شێروان خالد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گوایە كچه‌كه لەگەڵ دوو كەس چۆتە دەرەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و تاوانباریش بە پێی مادەی (406) ده‌ستگیركراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و دووك كەسەكەش كه گوایه له‌گه‌ڵ كچه‌كه بوونه، ئه‌وانیش خۆیان ڕادەستی پۆلیس كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.