نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌فه‌رمی ئه‌نجامی ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین گه‌لی جیهان بۆ ساڵی 2022 بڵاو كرده‌وه و تێیدا گه‌لی فینله‌ندای له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گه‌لانی جیهان دیاری كرد له ڕووی دڵخۆشییه‌وه.
فینله‌ندا ئه‌مه پێنجه‌م ساڵه له‌سه‌ریه‌ك گه‌له‌كه‌ی به دڵخۆشترینی جیهان دیاری ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه 5 وڵاته‌كه‌ی پێشه‌وه به‌مشێوه‌یه دیاریكراون: فینله‌ندا، دانیماڕك، ئایسله‌ندا، سویسڕا و هۆڵه‌ندا.
دوای ئه‌وانیش دڵخۆشترین گه‌لی وڵاتانی جیهان بریتین له لۆكسه‌مبۆڕگ، سوێد، نه‌رویج، ئیسڕائیل و نیوزله‌ندا.
جێی باسه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2012وه ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه و بۆ دیاریكردنی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی داهاتی تاك و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌مه‌ن و ڕێزگرتن له ئازادی و ئه‌من و ئاسایش و ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كی گشتی هاووڵاتییان ده‌كاته پێوه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.