فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، داهاتی باج لە دابینکردنی مووچە بۆ مووچەخۆران، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەکردنی پڕۆژەکان خەرج دەکرێت.
فەرمانگەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان 694 گەرە باجدەر هەن 23٪ی داهاتی گشتیی باج ئەوان دەیدەن.
ڕاشیگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو پڕۆژە بە داهاتی باج دروستکراون.
ئاشکراشی کرد کە لە 2021 دا داهاتی گشتیی باج 769 ملیار دیناربوو زیاتر لە 182 ملیار دیناریش لەو داهاتە باجی گەورە باجدەران بووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە داهاتی باج بۆ دابینکردنی مووچە بۆ مووچەخۆران، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.