ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لە گفتوگۆکانی نێوانیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونەتە خاڵی تێگەیشتن.
سەعد سەعدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی لەنێوانیان دروستبووە لەسەر پرسی سەرۆک وەزیران.
ڕاشیگەیاند: موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕژدە لەسەر ئەوەی لە ڕێگەی هاوپەیمانی سێقۆڵی بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرێ، لە بەرامبەردا چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێکی دیکە، شیعە لەناوەخۆ کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات.
ئەو ئەندامەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم ناکۆکییەی نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.