بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە بۆنەی جهژنی نەورۆزەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، بە ئامانجی نەهێشتنی دیاردەی سەرکێشی و خێرایی لە نەورۆزدا، کامێراکانی چاودێری خێرایی لەناو شار و دەرەوەی شار و ناوچە گەشتیارییەکان جێگری دەکرێن.
هاتووچۆی سلێمانی باسی لەوەش دهكات، بە ئامانجی نەهێشتنی قەرەباڵغی لە بازگە و خاڵەکانی پشکنین لەمپەڕە پلاستیکییەکان لە رۆژی نەورۆزدا بەشێوەیەکی کاتی لادەبرێن.
راشیدهگهێنێت، تیمی فرۆکەوانی هاتوچۆ بۆ چاودێریکردنی دۆخی هاتووچۆ و کۆنترۆڵکردنی رێگاوبانەکان کارادەکرێن.
هاتووچۆی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتییان کردووە، لەکاتی پێویستدا سوود لەم ژمارانە وەرگرن:
(188) کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی
(100) سەنتەری هەماهەنگی ڕێکخەری پەیوەندییەکان JCC
(104) پۆلیسی فریاکەوتن
(106) ئاسایش
(115) بەرگری شارستانی
(122) فریاگوزاری تەندروستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.