Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 07:03

كه‌سێك بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی براکەی دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە هەڵی كوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو دواتر هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر روداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتوونەتە شوێنی روِداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەكەی كردووەو هەڵاتووە.

پۆلیسی سلێمانی  ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو: دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە.

لە به‌شێكی دیكه‌ی  راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.