ساڵانه له شارۆچكه‌ی ئاكرێ جیاوازتر له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شارۆچكه‌كه له‌مباره‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه، له‌سه‌ر قه‌ڵای شارۆچكه‌كه كه‌رنه‌ڤاڵی ئاگری نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مساڵیش كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر به‌ڕێوه ده‌چێت و چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام.
شایانی باسه به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، شارۆچكه‌ی ئاكرێ به فه‌رمی وه‌ك پایته‌ختی نه‌ورۆز ناسێنراوه ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ی كه ساڵانه جیاواز له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی لێ به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئاكرێ شارۆچكه‌یه‌كی مێژووییه و دروست بوونی بۆ ساڵی ( 580 پ. ز) سه‌رده‌می میرێكی كورد به ناوی (میر زه‌ند) ده‌گه‌رێته‌وه، له بناری چه‌ند شاخێكی وه‌ك (شاخی سپیلك، كه‌ڤنه كه‌ل، كه‌ل ئاكرێ و كرێ تۆیه) دروست كراوه. شارودكه‌ی ئاكرێ به زۆری ئاو و دارودره‌خت و جوانی سروشت و كشتوكاڵه‌كه‌ی ناسراوه، ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێری پایته‌خت و شاری دهۆك، نزیكه‌ی (176 كم) له رۆژهه‌لاتی دهۆك دووره. شارۆچكه‌ی ئاكرێ چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی و په‌رستگا و ئه‌شكه‌وت و كانیاوی چاره‌سه‌ری لێ یه، ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌م سنووره ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له قه‌ڵا و شوێنه‌كان تاكو ئه‌مرۆش شوێنه‌واریان ماوه. وه‌ك ( كه‌لا كه‌ڤن، كه‌لا ئاكرێ، كه‌لا شوش، په‌رستگای زه‌رده‌شتی، په‌یكه‌ری بوكا جوا، ره‌زی میری) ئه‌مه و چه‌ندان شوێنه‌واری دیكه‌ش.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.