پێشبینیەكان بۆ ڕەوشی كەشوھەوای جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوكرایه‌وه, دەستەی کەشناسی عێراق رایدهگهێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما تاراددەیەك جێگیر دەبێت و كەشێكی بەهاری دروست دەبێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20 ى 3 ى 2022، دەستەی گشتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمرۆ یەك شەممە، ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، نیمچەهەور دەبێت و هەندێ جاریش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌هه‌ندێ كاتدا نمه باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگری ده‌مێننه‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی دووشه‌ممه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێجاری بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمدا ئه‌گه‌ری نمه باران بارین هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ڕۆژانی پێشووتر ده‌بێت و به‌جێگری ده‌مێننه‌وه.
بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش راگه‌یاندراوه، له‌و رۆژه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نمیچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش به چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.