ئەمڕۆ یەکشەممە20 ى 3 ى 2022، هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرکردایەتی سعوودیە رایگەیاند، 9 درۆن خرانە خوارەوە کە هەڵدران بەرەو جازان و خەمیس مشێت و تائیف و یەنبەع و زەهرانی باشوور.
ئاماژەشی پێدا، ئەو شوێنانەی بە ئامانجکراون بریتین لە وێستگەیەکی گاز لە خەمیس مشێت و وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبا لە زەهرانی باشوور.
هاوپەیمانییەکە ئەوەشی زیاد کرد، میلیشیا حووسییەکان مووشەکی کروزی ئێرانییان بەکارهێنا بۆ بە ئامانجکردنی وێستگەیەکی دابەشکردنی سەر بە دامەزراوەی ئارامکۆ لە جازان. هەروەها بە ئامانجکردنی وێستگەیەکی خاوێنکردنەوەی ئاو لە شقێق، جەختیشی کردەوە، هێزە بەرگرییەکان توانییان بەرپەرچی مووشەکێکی بالیستیکی بدەنەوە کە تەقێندرا بەرەو جازان.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەشی پێدا، هێرشە دوژمنکارییەکان زیانی ماددی زۆری گەیاند بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی و خانوو و، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
هاوپەیمانی عەرەبی 9 درۆنی ئێرانی لهخاكی سعوودییه خستە خوارەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.