Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 14:35

سه‌رۆك بارزانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ كوردستانیان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی کوردی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2722ی کوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە و هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم و هیوای خۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت.

مسعود بارزانی
29ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی
20ی ئاداری 2022ی زایینی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.