تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌سه‌ندن سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین گه‌لانی جیهانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا عێراقی له ڕیزبه‌ندی 107ی جیهان جێگیر كردووه.
تۆڕه‌كه ساڵانه ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین گه‌لی وڵاتانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌مساڵیش بۆ پێنجه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك گه‌لی فینله‌ندای له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می دڵخۆشترین گه‌لی جیهان ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ 20ی ئادار كه ڕۆژی دڵخۆشییه، ڕیزبه‌ندییه‌كه بڵاو كرایه‌وه و ئه‌و 5 گه‌لانه‌ی له پێشه‌وه و دڵخۆشترینی جیهانن به‌مشێوه‌یه‌ن: فینله‌ندا، دانیماڕك، ئایسله‌ندا، سویسڕا و هۆڵه‌ندا.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌لی ئیماڕات به دڵخۆشترین ده‌ستنیشان كراون كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ڕیزی 24ه، هه‌ر له ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی عه‌ره‌بی دوای ئیماڕات هه‌ریه‌ك له سعوودییه (25ی جیهانی)، كوێت (50ی جیهانی)، لیبیا (86ی جیهانی)، جه‌زائیر (96ی جیهانی)، مه‌غریب (100ی جیهانی)، عێراق (107ی جیهانی)، توونس (120ی جیهانی) و لبنان (ڕیزبه‌ندی پێش كۆتایی جیهانی) دێن.
جێی باسه تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2012وه ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه و بۆ دیاریكردنی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی داهاتی تاك و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن و ڕێزگرتن له ئازادی و ئه‌من و ئاسایش و ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كی گشتی هاووڵاتییان ده‌كاته پێوه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.