بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی دووشەممە کە یەکەم ڕۆژی نەورۆزە بڵاوکردەوە.
لە پێشبینییەکەی کەشناسیدا هاتووە "سبەى ڕۆژی دووشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێم بە زۆری هەورى تەواو بێت پاشان لە ئێوارەوە نمەباران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکور و باکورى ڕۆژهەڵات هەرێمی کوردستان."
ئەوەشی خستەڕوو کە کاریگەرییەکەى تا درەنگانى شەو لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە لە ناوچەکانى دیکە ئەگەری دڵۆپەباران هەیە لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر.
هەروەها ڕایگەیاند: پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبێتەوە، لەدوای نیوەڕۆە خێرایی با چاڵاک دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە ئهمشهو خۆڵبارینێکی سووک دهبێت له ناوچهكانى ڕۆژههڵات و باشوورى ههرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.