له میانه‌ی به‌شداریكردنی له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی پرۆسەی سیاسی عێراق و گۆڕانکارییەکان د. محه‌مه‌د خورشید ـ به‌رپرسی لقی (3)ی پ.د.ك رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز و یادكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی شاری كه‌ركووک و دڵی كوردستان.
روونیكرده‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ناكامله، نه‌یتوانیوه جومگه‌كانی خۆی وه‌كو خۆی دابنێت، هه‌میشه هەڵبژاردنه‌كان و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه و گرفت دروست بووه و نه‌یانتوانیوه حكوومه‌تێكی به‌هێز بهێننه كایه‌وه.
شێوازی حووكمرانی له عێراق وه‌كو ئێستا، زۆرینه‌ی حكوومه‌ته‌كان تاقیكراوه‌ته‌وه، له‌دوای 2003ش حكوومه‌ته‌كانی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌ڕای ئه‌و 3 لایه‌نه‌ی ئێستا سوننه و كورد و سه‌درییه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مۆدێله سه‌ركه‌وتووبن، به‌ڵام تا ئێستا گرفت و كێشه هه‌یه .
به‌ڵام ته‌وازن و شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به‌رده‌وامی ده‌بێت .
د. محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند: دوای ده‌نگدان به سه‌رۆک كۆمار و پێمانوایه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئاینده‌ی كۆماری عێراق ده‌بێت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشكه‌ره به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه زانیاری ته‌واوی له سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ركووک هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.