Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 11:00

پۆلیسی دهۆک سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی تایە دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرد، هەروەها دەستی بەسەر زیاتر لە 200 تایە گرت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەوڵێکدا پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد، لەگەڵ زیاتر لە 200 تایە دەستی بەسەردا گیرا.

ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدرا تایەکان بۆ سووتاندن و هەڵکردنی ئاگر بەکاربهێنرێن.

پۆلیسی دهۆک هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش دا کە سووتاندنی تایە و تەقەکردن بە هەموو جۆرێک قەدەخەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.