Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 10:56

شاری ھونەرمەندان لە ھەولێر دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بڕیارە شاری ھونەرمەندان لە ھەولێر دروست بکرێت و وەبەرھێنەری پڕۆژەکەش دەڵێ، شاری مامۆستایان بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە ھونەرمەندان.

سالار ساڵح، وەبەرھێنەری شاری ھونەرمەندان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە شارێک بۆ ھونەرمەندانی شاری ھەولێر دروست بکرێت و پڕۆژەکە لەسەر 40 دۆنم زەوی لە شوێنێکی گونجاو دروست دەکرێت و لە 320 خانوو و شەش باڵەخانە پێک دێت و ئێستا پڕۆژەکە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەیزانە بۆ ڕەزامەندی و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

وەبەرھێنەری شاری ھونەرمەندان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و ڕەچاوی ھەموو پێوەرە ئەندازیارییەکان کراوە بۆ ئەوەی پێکھاتەی خانووی شاری ھونەرمەندان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەڕووی گەرما و سەرماوە بگونجێت و بە چەند ڕووبەرێکی جیاواز دروست دەکرێن.

لەبارەی مەرجی سوودمەندبوونەوە، سالار ساڵح ڕوونی کردەوەته‌وه‌: لەگەڵ سەندیکای ھونەرمەندان مەرجی سوودمەندبوون بۆ ھونەرمەندان دیاری دەکرێت و یەکەکانی پڕۆژەکە بە نرخی گونجاو بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە ھونەرمەندانی شاری ھەولێر و شارەکە تایبەت دەبێت بە چینی ھونەرمەندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.