Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 07:32

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای دووەم ڕۆژی نەورۆزی بۆ سەرجەم پارێزگاکان خستەڕوو

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سبەی سێشەممە کە دووەم ڕۆژی نەورۆزە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم خستەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای سەرجەم شارەکانی بەمشێوەیە خستەڕوو:-

پارێزگای هەولێر

ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە نێوان 3 تاکو 4 پلە.

*خێرایى با/ لە نێوان (10—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

*مەوداى بینین/  (9 — 10) کیلۆمەتر

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 3 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى

پارێزگای سلێمانی

 ئاسمان ساماڵ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کەشەکە سەقامگیر دەبیت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.

*خێرایى با/ لە نێوان (10-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى.

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى.

پارێزگای دهۆک

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.

*خێراى با/لە نێوان (10—15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

*مەوداى بینین/  (9 -- 10) کیلۆمەتر.

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 2 پلەى سیلیزى.

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 12 پلەى سیلیزى.

پارێزگای کەرکووک

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەشەکە سەقامگیر دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.

*خێرایى با/ لە نێوان (10-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 6 پلەى سیلیزى.

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.

پارێزگای هەڵەبجە

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا وە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەشەکە سەقامگیر دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.

*خێرایى با/ لە نێوان (10-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 6 پلەى سیلیزى.

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.

هەروەها کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ دووشەممەی لە کاتژمێر 9 بەیانی تاوەکو کاتژمێر 9ی شەوی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

1- هەڵشۆ              6.6ملم

2-بازیان               3.2ملم

3-بارزان             3.0ملم

4-حاجی ئۆمەران   2.2 ملم

5-سۆران             2.2ملم

6-سلێمانى            2.0ملم

7-چەمچەماڵ            0.6ملم

8-زاخۆ               0.1 ملم

9-هەولێر         دڵۆپ دڵۆپ

10-کەرکووک       دڵۆپ دڵۆپ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.