Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:46

سلێمانی.. لە 24 كاتژمێردا 11 منداڵ بە ناكامی لە دایکبوون

کوردستان TV
100%

لەماوەی کەمتر لە 24 كاتژمێردا لەبەشی منداڵی تازە لەدایکبووان لە نەخۆشخانەی ئافره‌تان و منداڵبوونی سلێمانی 11 منداڵ بە ناكامی، واتە پێش وادەی دیاریکراو، لەدایکبوون.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د رەشیدی منداڵانی فێرکاری لەپارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌: لە دوێنێ شەوەوە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر تەنها لەبەشی منداڵی تازە لەدایک بوون لەنەخۆشخانەی ئافره‌تان و منداڵبوون، تا ئێستا 11 منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون داخڵ کراون.

ده‌قی راگه‌یاندراو:
کەمتر لە (24) کاتژمێر لەبەشی منداڵی تازە لەدایكبووان لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون یانزە منداڵ بە ناكامی لەدایک بوون،

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەپارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو دایکە بەڕێزانە دەکات کە دوگیانن تکایە زۆر ئاگادار بن لە کاتی گەشت و سەیراندا بۆ ئەوەی منداڵەکانتان بە نابەکامی لەدایک نەبن.
بەداخەوە لە دوێنێ شەوەوە بە کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر تەنها لەبەشی منداڵی تازە لەدایک بوومان لەنەخۆشخانەی ئافره‌تان و منداڵبوون تا ئێستا یانزە منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون داخڵ کراون کە گوومان ئەکرێت بەشێکیان پەیوەندیان بە قەرەباڵغی و خراپی ڕێگاکان و تیژڕەوی بێت.
هیوادارین لە کاتی بوونی ئافره‌تی سکپڕ لەناو ئۆتۆمبیلدا زۆر بە هێواشی و بەووریاییەوە شۆفێری بکرێت .
د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل 
بەڕێوەبەری  نه‌خۆشخانه‌ی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵانی فێركاری
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.