Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:46

قەتەر و سعوودیە لە هەوڵی بەهێزکردنی هاریکارین لە بوارەکانی بەرگرییدا

کوردستان TV
100%

قەتەر و سعوودیە کار دەکەن لەسەر پێشخستن و بەهێزکردنی تواناکانی هاریکاری بەرگریی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی قەتەر QNA، وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد ئەلعاتیە لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سعوودیە، فەیاز ئەلروەیلی کۆبووەتەوە.

کۆبوونەوەکە کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەرگری دەریایی دۆحه‌ (DIMDEX 2022) ئەنجامدرا، تیایدا تاوتوێی تواناکانی پەرەپێدانی هاریکاری دوو قۆڵی کرا لە بواری بەرگریی نێوان هەردوولادا.

هەر لە چوارچێوەی (DIMDEX 2022)دا، سەرۆک ئەرکانی سوپای قەتەر، جەنەراڵ سالم بن حەمەد بن محەمەد بن عاقیل ئەلنابیت لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای میسر، ئوسامە عەسکەر کۆبووەوە و، تاوتوێی بابەتەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بوارە هاوبەشەکانیان کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.