Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 05:45

سەرکردەیەکی گۆڕان: یەکێتی دەستی گرتووە بەسەر مووچە خۆرانی سلێمانیی و ئامادە نییە پارەی خه‌ڵكی هه‌ژار بدات

به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان هێرشده‌كاته‌ سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و رایده‌گه‌ێنێت، یەکێتی دەستی گرتووە بەسەر قووتی خەڵک و مووچەخۆرانی شاری سلێمانیی.
کوردستان TV
100%


به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان هێرشده‌كاته‌ سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و رایده‌گه‌ێنێت، یەکێتی دەستی گرتووە بەسەر قووتی خەڵک و مووچەخۆرانی شاری سلێمانیی.
زەید شێخانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان به‌ باس نیوزی راگه‌یاند: یەکێتی دەستی گرتووە بەسەر قووتی خەڵک و مووچەخۆرانی شاری سلێمانییدا، ئەوەی  له‌رۆژانی رابردوو، لەبەردەم بانکەکانی شاری سلێمانی بینیمان، کاتێک خانەنشینانی بەساڵاچوو نۆرەیان دەگرت بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەداخەوە دوو خانەنشین گیانیان لەدەست دا، یەکێتی دەستی گرتووە بەسەر داھاتی شاری سلێمانی و ئامادە نییە پارەی ئەو خەڵکە ھەژارە بدات، کارەسات ئەوەیە ئەو حزبە ئێستا شەڕی پۆستی سەركۆماری عێراق دەکات، یەکێتی پۆستی سەرکۆماری عێراق بە ھەزار مووشەکباران و مردنی خەڵکی بەساڵاچوو لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی ناگۆڕێتەوە.

زەید شێخانی، باسی لەوەش کردووه‌: باڤڵ تاڵەبانی، زۆر جار باسی ناشەفافی دەکات، بەڵام خودی خۆی بەرپرسیارە لەو گەندەڵییانەی لە زۆنی سەوز ڕوو دەدەن، ئێستا شاری سلێمانی مافیا بەڕێوەی دەبات، بۆیە خەڵک لە کاتی نۆرەگرتن بۆ مووچەکەی گیان لەدەست دەدەت، بێگومان بافڵ تاڵەبانی بەشێکی گرنگە لەو کارەساتەی لە شاری سلێمانی ڕوو دەدات، ئەگەر بافڵ تاڵەبانی ڕاست دەکات، ئەو ئێستا کەسی یەکەمی زۆنی سەوزە، بۆچی مووچەی فەرمانبەران نادات؟ بۆچی ڕێگە دەدات خەڵک لە شاری سلێمانی بکوژرێ و تەقەی لێ بکرێت؟ لەکاتێکدا ئەو ئێستا دەساڵاتێکی زۆری لە شاری سلێمانیدا ھەیە و ئاگاداری ئەو ھەموو کارەسات و ماڵوێرانییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.