لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی له په‌له‌مانی كوردستان له‌سه‌ر سوكایه‌تیكردن به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بەتوندی ئیدانەی هەر وتە و کردەوەیەک دەکەن کە شكۆی قوربانیدان و ئازارەکانی کەسوکاری شەهیدان لەکەدار بكات.
لیژنه‌كه له په‌یه‌ما‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئێمە وەک لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەتوندی ئیدانەی هەر وتە و کردەوەیەک دەکەین کە قوربانیدان و ئازارەکانی کەسوکاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەکەدارکردنی شکۆیان.
ڕاشیگه‌یاند: هاوکات هەر ستایشکردنێکی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و پێویستە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەمشێوەیە سنووری پیرۆزییەکان دەبەزێنن، چونکە لای خەڵکی کوردستان خوێنی شەهیدان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان ناسنامەی گەلەکەمانن و هێڵی سوورن.
لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیسی كرد کە جوامێرانە دەسبەکاربوون و تۆمەتباریان دەسگیر کرد. هه‌روه‌ها داواشی لە دادگا كرد دوایی ئیدانەکردنی تۆمەتبار ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا یەکلایی بووەوە، بە سزای دادپەوەرانەی خۆی بگەیەنێت.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوێنێ دووشه‌م به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كچه مۆدیلێكی پارێزگای سلێمانی به‌ناوی سانای مام یووسف ده‌ستگیر كرد.
هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی ده‌نگێكی تۆماركراوی ئه‌و كچه مۆدیله بووه كه ڕۆژێك دوای ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرابووه‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو و سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.