سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵێك له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئاگره‌كه دوو منداڵ كه خزم و ناسیاوی یه‌كن و له یه‌كێك له ژووره‌كانی خانووه‌كه نووستبوون، گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه به‌هۆی هه‌ڵچوونی سۆپاوه بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قفی خانووه‌كه‌ش كاریته و حه‌سیر بووه، به‌خێرایی گڕی گرتووه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سۆران چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌ر به خیرایی ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆل كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوو منداڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.