سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانین و ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له‌پاڵ گه‌لی عێراق ده‌وه‌ستن.
حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان، ئێستا ده‌توانین ڕایبگه‌یه‌نین كه هه‌موویان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانین.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو (26/3/2022) په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان بۆ عێراق و له‌ته‌ك گه‌ل ده‌وه‌ستن و پاره‌ی سیاسی و دزراو هه‌ڵیان ناخهڵهتێنێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌ربه‌خۆكان تاكه هیوان بۆ گۆڕینی سیسته‌می پشك پشكێنه.
بڕیاره ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه ببات، هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی سێقۆڵیش(ڕه‌وتی سه‌در، هاوپه‌یمانی سیاده و پارتی دیموكراتی كوردستان) تاكه به‌ربژێریان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانییه كه به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستانه.
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مانیش سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پێویسته ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو سێ له‌سه‌ر چواری په‌رله‌مانتاران له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 220 په‌رله‌مانتار، هاوپه‌یمانی سێقۆڵیش به فه‌رمی داوای له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان كردووه ڕۆژی شه‌موو ئاماده‌بن بۆ ته‌واوكردنی ڕێژه‌ی یاسایییه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئه‌وه‌نده په‌رله‌مانتاره‌یان هه‌یه كه بتوانن ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ڕۆژی شه‌مووی په‌رله‌مان بكه‌ن.
داواشی له ڕه‌وتی سه‌در كردبوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن تا هه‌موولایه‌ك هاوكاربن و بتوانن حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.