سەرۆکی ڕەوتی سەدر سوپاسی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی کرد بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "سوپاسی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەکەم بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی گەل بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان."
هەروەها نووسیویەتی "بە دوای ئەو شتەدا دەگەڕێم کە پلانی گەندەڵکاران لەناوبەرم بۆ بنیاتنانی عێراق بە سەرکردایەتییەک لەسەر بنەمایەکی دروست، بە یەک ڕیز و بێ هیچ بەرژەوەندییەک جگە لە بەرژەوەندی گەل."
هەر لە پەیامەکەیدا سەدر هەروەها دەڵێت: لە نزیکترین کاتدا وەڵامێکی جوانیان دەدەمەوە، بەڵام لە ڕێگەی دابەشکردنی کێکەوە نا، ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە و ئەوانیش ئەوەمان ناوێت، بەڵکوو لە ڕێگەی ساڕێژکردنی برینەکان و هەوڵدان بۆ یەکگرتنەوە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەش دا جگە لە سۆز بۆ نیشتمان داوای هیچ شتێکی دیکەتان لێناکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.