له‌نێو كۆمه‌ڵگه باوه كه هه‌ر كاتێك پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی كه‌سێك به‌رز ده‌بێته‌وه، پێی ده‌ڵێن لیمۆ یان كوپێك ئاوی فرێشی لیمۆ بخۆره‌وه، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا به‌ڕاستی لیمۆ بۆ پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌سووده؟
وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه كه لیمۆ باشترین چاره‌سه‌ری خێرایه بۆ دابه‌زاندن و هاوسه‌نگكردنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، چونكه لیمۆ پڕه له ترشی ئه‌سكۆربیك و ئۆكسیدی نیتریك و ڤیتامین سی، ئه‌م ترشییه‌ی له لیمۆدا هه‌یه خوێی ناو خوێن ده‌توێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆر به ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێ و ڕاسته‌وخۆ پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێنێت.
هه‌روه‌ها لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم كه پاڵه‌په‌ستۆی خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و به‌رگری جه‌سته‌ش به‌هێز ده‌كات.
لیمۆ هه‌روه‌ها به باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ ڕێكخستن و هاوسه‌نگكردنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش له كاتی دابه‌زینی له‌ناكاوی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش پێویسته له‌گه‌ڵ كوپێك ئاو تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێته‌وه، یاخود له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ بخورێت، یانیش خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ شه‌ربه‌تی لیمۆ ده‌بێته باشترین چاره‌سه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه و هاوسه‌نگكردنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و هه‌روه‌ها وا له جه‌سته‌ی مرۆڤیش ده‌كات چالاكتر كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی ئه‌نجام بدات.
جگه له پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، لیمۆ هه‌روه‌ها ئه‌م سوودانه‌ی تریشی هه‌یه:-
به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات.
ڕێگر ده‌بێت له كه‌می خوێن له له‌شدا.
چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی ده‌مارگیری و توڕه‌بوون و وا له جه‌سته‌ش ده‌كات هه‌ست به ئارامی بكات.
دڵ چاڵاكتر ده‌كات و ڕێگری له كێشه‌كانی دڵ ده‌گرێت.
پێست شێ‌دار ده‌كات و به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌نگی ناسروشتی نینۆك و پێست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.