سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در پیرۆزبایی له هه‌موو گه‌لی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی به‌ناوی هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و ڕاگه‌یاندنی ناوی به‌ربژێرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه و گرینگ ده‌زانم بۆ ڕزگاركردنی نیشتمان و هیواداریشم حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌بێ دواكه‌وتن پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاواته‌خوازیشم حكوومه‌تێك بێت به پڕۆگرامێكی ڕوونی حكوومی توانای وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌بێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته مایه‌ی ڕازیبوونی گه‌ل.
موقته‌دا سه‌در گوتیشی: بێگومان ئه‌گه‌ر كاره‌ساته‌كانی ڕابردوو دووباره ببێته‌وه ده‌سته‌وسان نابم و ئه‌گه‌ر له ڕه‌وته‌كه‌ی من یان ئه‌وانی تریش ڕووبدات، من لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم ته‌نیا له‌گه‌ڵ گه‌لم.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هه‌روه‌ها گوتی: بۆ ڕازیبوونی خوا و ویژدانم ته‌نیا پشگیری له چاكسازی و شكۆی نیشتمان ده‌كه‌م.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مشه‌و حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان" ڕاگه‌یاند.
عه‌زاری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالیده و بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌دره.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.