كاندیده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان دوای به‌ربژێركردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: شانازی ده‌كه‌م كاندیدی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كم كه نوێنه‌رایه‌تی نیشتمان ده‌كات به هه‌موو چینه‌كانییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌موو هاونیشتمانییه به‌نرخه‌كانم ئاواتی بۆ ده‌خوازن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان" ڕاگه‌یاند.
عه‌زاری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالیده و بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌دره.
بڕیاریشه ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه ببات و بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ش پێویسته سێ له‌سه‌ر چواری په‌رله‌مانتاران له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 220 په‌رله‌مانتار.
دوێنێ سێشه‌میش هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان ڕایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و ئه‌وان ئاماده‌ی دانیشتنی ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو ده‌بن و ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.