شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی رایده‌گه‌ێنێت، شه‌پۆڵێكی سه‌رما و باران بارین ڕوو له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سادق عەتییە، شاره‌زای کەشناسی عیراقی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتودا، بارستە هەوایەکی سارد روو لە شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن و باران ده‌بارێت.
سادق عه‌تییه ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ باران بارینه‌كه رێژەی شێ بەرز نابێت و ئەگەری خۆڵ بارینیش هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ، پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن و ئاسمانی هەرێمی كوردستان، هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وره بروسكه‌ش هه‌یه.
هه‌روه‌ها سادق عه‌تییه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له‌باران و سه‌رمایه تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.