Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:14

ڕێبەر ئەحمەد وتارێکی لەژێر ناونیشانی قەیرانی عێراق دەرفەتێکە بۆ گۆڕانکاری بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

بەربژێری کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتارێکی بڵاوبووەتەوە و تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی عێراق.

ڕێبەر ئەحمەد بەربژێری کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارەکەدا نووسیویەتی "لە سەردەمی عێراقێکی نوێداین، گوێمان لە دەنگی گەلەکەمان بوو کە سیستەمێکیان دەوێت پارێزەری سەروەری عێراق و ئەو سەرکردانەشیان لا خۆشەویسترە کە خاکەکەیان خۆش دەوێت."

هەروەها نووسیویەتی "سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستوورە، ئەرکی سەرشانییەتی کە سەروەری و سەربەخۆیی یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت، ئەو ڕێچکەی چاکسازییەی کە خۆی بەسەر هەموواندا دەسەپێنێت وا دەکات ئەوەی لەم پۆستەدا بێت ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی بگێڕێت بەپێی دەستوور."

هەر لە وتارەکەدا ڕێبەر ئەحمەد جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە پێویستە تەواوکەری یەکتربن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانەی لە بەرژەوەندی وڵاتەکەمان دان.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم وێستگەیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ گۆڕانکاری.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.