ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به دانیشتنی سبه‌ی شه‌مووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیوایان به په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو گه‌له‌كه‌یاندا ده‌نگ بده‌ن ئه‌و گه‌له‌ی كه چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی چاكسازی ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانین و هیوامان به‌وان و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانیش هه‌یه هه‌ڵوێستێكی ڕوون و گه‌شیان هه‌بێت له‌پێناو گه‌له‌كه‌یان كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: با هه‌موو لایه‌نگران و ئۆپۆزیسیۆن یه‌ك ده‌ست بن بۆ بنیاتنانی نیشتمانێكی ئازادی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و شه‌هامه‌ت و به‌بێ داگیركاری و پاشكۆ و تیرۆر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داواتان لێ ده‌كه‌م ده‌ستبه‌رداری دانیشتنی سبه‌ی شه‌مووی په‌رله‌مان نه‌بن به سه‌روه‌ت و سامان و پێویسته ڕێژه‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو بكرێت.
موقته‌دا سه‌در گوتیشی: نه‌نگییه عێراق و گه‌له‌كه‌ی به‌بێ پێكهێنانی حكوومه‌ت جێبهڵرێت، په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ تێكده‌ران نه‌فرۆشتووه، نه‌نگییه داهاتووی نیشتمان و سه‌ربه‌رزییه‌كه‌ی به‌بێ حكوومه‌تی زۆرینه‌ی چاكسازی لێبگه‌ڕێن، هه‌روه‌ها نه‌نگییه هه‌ردوو(حكوومه‌تی پشك پكشێنه) و (حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی) بخه‌ینه تای یه‌ك ته‌رازووه‌وه.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هه‌روه‌ها گوتی: به‌دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ك ئه‌وانی پێشووتر نابێت، ئه‌وه‌ی بێته دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مان و ده‌نگیش نه‌دات ئه‌وا به‌ڕاستی و ڕاستگۆیی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌كات وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مه نییه، ئه‌گینا به‌ڕاستی كۆتایی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سێشه‌می ڕابردوو هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان ڕایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و ئه‌وان ئاماده‌ی دانیشتنی ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو ده‌بن و وه‌ك گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن.
بڕیاره سبه‌ی شه‌موو له په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ش پێویسته سێ له‌سه‌ر چواری په‌رله‌مانتاران له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 220 په‌رله‌مانتار.
ئێواره‌ی پێرێ چوارشه‌م له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمان" ڕاگه‌یه‌نرا و به‌فه‌رمیش هه‌ریه‌ك له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.