سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی بۆ وڵاتی ئیماڕات، ڕایگه‌یاند كه تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "دڵخۆشم جارێكی تر سه‌ردانی ئیماڕات ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "دڵخۆشم بۆ به‌شداریكردن له کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان".
ڕاشیگه‌یاند "له كۆڕهبهندی وزه باس له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین".
گوتیشی "به‌دڵنیاییه‌وه تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئیماڕات بۆ به‌شداریكردن له دوو كۆڕبه‌ندی جیهانی له شاره‌كانی ئه‌بوزه‌بی و دوبه‌ی.
كۆڕبه‌ندی یه‌كه‌م بریتییه لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیاره له ڕۆژانی 27-28ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت، ئه‌وه‌ی دووه‌میش لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکانه کە ساڵانە بە بەشداریی چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئەمساڵیش لوتکەکە لە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماڕاتیش کۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.