Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 19:40

بە ڤیدیۆ.. چێشتخانە و گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی حاجی ئۆمەران سووتا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی حاجی ئۆمەران ڕوویدا، توانرا ئاگرەکە بێ هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: ئەمرۆ هەینی ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ڕاستەوخۆ تیمی بنکەی بەرگری شارستانی و بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

ڕاشیگەیاند: رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئەو چێشتخانە و دووکانانەی لە شوێنەکە هەبووە کەوتووە، لەگەڵ سووتانی بەڵگە سەرەتاییەکان کە ئەرشیفکراون کە تایبەت بووە بە کاروباری بارهەڵگرەکان، هەروەها هۆكارى ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆى سۆپاى نەوتەوه بووه و توانرا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و دوو ژووری کۆگە و شوێنی دانیشتن لە سووتان رزگار بکرێت.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی سۆراندا هاتووە کە ئەم شوێنەی سووتاوە لە کەلوپەلی سەندویچ پەنەڵ دروستکراوە، ئەم جۆرە کەلوپەلەش توانای گڕگرتنی زۆر خێرایە هەر بۆیە زیانەکان بەم قەبارەیە بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.