Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 19:32

لە کەرکووک تەقە لە خەڵک کرا و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک بەر لە ئێستا لە پارێزگای کەرکووک تەقە لە خەڵک کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانی.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک شاری یاری سمایلاند و شاری یاری کەرکووکی کۆن بە چەکی جۆری (بی کەی سی) تەقەی هەڕەمەکی کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانی.

ڕاشیگەیاند: دوو لە برينداره‌كان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتىی كه‌ركووک كراون، يه‌كێكى دیکە له‌ برينداره‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ى كورده‌ و دانيشتووى گه‌ڕه‌كى شۆریجه‌يه‌، هه‌روه‌ها له‌نێو برينداره‌كان كچێكى له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمانيشى تێدايه‌.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوی تەقەکردنەکە ئاماژەی بەوەش دا کە باس لەوە دەکرێت تەقەکردنەکە بەبێ هۆکار بووە تەنها تەقەی خۆشی بووە. جەختیشی کردۆتەوە کە چەکی جۆری (بی کەی سی) لەلایەن کەسی تەقەکەر بەکارهێنراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.