Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:14

حەلبووسی دەچێتە تاران

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لەدوای ڕۆژێک لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بچێتە تاران.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بڕیارە رۆژی یەکشەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.

ڕاشیگەیاند: سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێرانە.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکە چاوی بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسان دەکەوێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.