کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی ھەولێر-دھۆک 10 کەس بوونە قوربانی و بۆ چارەسەر ڕەوانەی هەولێر کران.
پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: ئەمشەو هەینی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێڕەوی سوڕانەوە لەنێوان هەردوو ڕێڕەوی چوون و هاتن لە نزیک گوندی بەربیان لەسەر زێی قەندیل پێکیاندادا.
ڕاشیگەیاند: لە ڕووداوەکەد 10 کەس گەیەنرانە نەخۆشخانەی هەریر کە ئافرەتێک گیانی سپارد و 9 بریندارەکەی دیکە دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی هەریرەوە ڕەوانەی هەولێر کران.
هەروەها ڕایگەیاند: دوو لە بریندارەکان منداڵن و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندێکی سنووری ئاکرێیە لە کاتی گەڕانەوەیان توشی ڕووداوەکە هاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.