بڕیاره كاتژمێر11 ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە 26 ى 3 ى 2022، په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و بەپێی کارنامەکەش دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار ده‌كرێت.
په‌رله‌مانی عێراق، بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ شەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە دانیشتنەکە تەنھا ھەڵبژاردنی سەرکۆمار لەخۆدەگرێت.
راشگه‌یاندراوه، کە دانیشتنی ئه‌مڕۆ ، کاتژمێر (11) دەست پێ دەکات.
40 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق کاندیدکردوە لەنێویاندا کاندیدی ھاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان، رێبەر ئەحمەد پشتیوانی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی رزگاری، فراكسیۆنی له‌پێناو خه‌ڵكدا و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه له فراكسیۆنه‌كان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ن ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەش تەواو بێت، پێویستە لە کۆی 329 پەرلەمانتار، 220 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.