هاتووچۆی كۆیه بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26 ى 3 ى 2022، له‌سنووری گوندی باوه قووب، له سه‌ر رێگای كۆیه - هه‌ولێر ، ئۆتۆمبێلێك له جۆری توێتا کرۆڵا تاکسی کۆنتڕۆڵی لە دەستدا و وەرگەڕا.
هاتووچۆی كۆیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه، و کەسێکی دیكه‌ش برینداربووه.
هاتووچۆی كۆیه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌رووداوه‌كه‌دا برینداربووه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.