سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر سعوودییه ده‌كات.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه ڕۆژی هه‌ینی خاك و دامه‌زراوه‌كانی سعوودییه‌ی كرده ئامانج.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هاوسۆزی ته‌واومان له‌گه‌ڵ گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی سعوودییه راده‌گه‌یه‌نین.
دوێنێ هەینی 25-3-2022 ، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع رایگه‌یاند، بە مووشەکی بالیستیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ریازی پایتەختی سعوودیە و چەند ناوچەیەکی دیکە لە سعوودیە لەنێویاندا شارەکانی جیددە و جازان.
لە راگەیەندراوێکيشدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بڵاوکراوەتەوە، هێرشی حووسییەکان بۆسەر ناوچە مەدەنینشینەکان و پاڵاوگە نەوتییەکانی سعوودیە شەرمەزار کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێرشی حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بۆسەر سعوودیە پێشێلکردنی یاسا و دابونەریتە نێودەوڵەتییەکانە.
سعوودیە هەروەها هۆشداری داوە لەوەی بەهۆی بەردەوام هێرشکردنە سەر وێستگە نەوتییەکان لەلایەن حووسییەکان، سعوودیە بەرپرسیار نییە لە پرسی زیادبوونی نیگەرانییەکان لە خستنەڕووی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا.
لە راگەیەندراوەکەدا سعوودیە بانگەوازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کردووە کە سنوورێک بۆ هێرشی حووسییەکان دابنێت کە بە دابینکردنی مووشەکی بالیستیی و فڕۆکەی بێفرۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.