كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی حاكمی ڕه‌ئسولخه‌یمه‌ی ئیمارات و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
دوێنێ هه‌ینی 25 ى 3 ى 2022، مه‌سرور بارزانی، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئیماڕات بۆ به‌شداریكردن له دوو كۆڕبه‌ندی جیهانی له شاره‌كانی ئه‌بوزه‌بی و دوبه‌ی.
كۆڕبه‌ندی یه‌كه‌م بریتییه لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیاره له ڕۆژانی 27-28ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت، ئه‌وه‌ی دووه‌میش لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکانه کە ساڵانە بە بەشداریی چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئەمساڵیش لوتکەکە لە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماڕاتیش کۆببێتەوە.
مه‌سرور سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی به وڵاتی ئیماڕات، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دڵخۆشم جارێكی تر سه‌ردانی ئیماڕات ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دڵخۆشم بۆ به‌شداریكردن له کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان.
راشیگه‌یاند: له كۆڕه‌به‌ندی وزه باس له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌دڵنیاییه‌وه تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.