سعوودیە رایگەیاند، هێرشی حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پێشێلکردنی یاسا و دابونەریتە نێودەوڵەتییەکانە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بڵاوکراوەتەوە، هێرشی حووسییەکان بۆسەر ناوچە مەدەنینشینەکان و پاڵاوگە نەوتییەکانی سعوودیە شەرمەزار کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێرشی حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بۆسەر سعوودیە پێشێلکردنی یاسا و دابونەریتە نێودەوڵەتییەکانە.
سعوودیە هەروەها هۆشداری داوە لەوەی بەهۆی بەردەوام هێرشکردنە سەر وێستگە نەوتییەکان لەلایەن حووسییەکان، سعوودیە بەرپرسیار نییە لە پرسی زیادبوونی نیگەرانییەکان لە خستنەڕووی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا.
لە راگەیەندراوەکەدا سعوودیە بانگەوازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کردووە کە سنوورێک بۆ هێرشی حووسییەکان دابنێت کە بە دابینکردنی مووشەکی بالیستیی و فڕۆکەی بێفرۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع ئاماژەی بەوە کردبوو، بە مووشەکی بالیستیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ریازی پایتەختی سعوودیە و چەند ناوچەیەکی دیکە لە سعوودیە لەنێویاندا شارەکانی جیددە و جازان.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی کە پشتیوانی لە هێزەکانی حکوومەت دەکات لە یەمەن، تورکی مالیکی ئاشکرای کردبوو لە ئەنجامی ھێرشێکدا بۆسەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی سعوودیە "ئارامکۆ" کە بەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرابوو، ئاگر لە دامەزراوەکە کەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.