شوان محەمەد رۆستەم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی كوردستان، رایگەیاند کە ھەموو لایەنەکان ناچارن، بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن بەتایبەت لایەنە کوردییەکان تا عێراق لەم چەقبەستووە رزگار بکەن.
شوان محەمەد رۆستەم لەبارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار رایدهگهێنێت: کە ئامادەکاریی تەواویان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە کردووە و گوتی: ئومێد دەکەین دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
گوتیشی: ھەمووان ناچارین بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەین بەتایبەت لایەنە کوردییەکان تا خزمەتی زیاتری ھاووڵاتییان بکەین و عێراقیش لەم چەقبەستووە رزگار بکەین.
، شوان محەمەد رۆستەم باسی لەوەش دهكات، کە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.