Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 08:35

حەلبووسی: لە کۆبوونەوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا گرنگترین پرسەکانی دانیشتنی ژمارە 4ی خستەڕوو کە تێیدا هاتووە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەن لە دانیشتنەکە ڕوونیکردەوە کە بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەن هەیە.

حەلبووسی ڕوونیشی کردەوە کە ئەم ڕێژەیە لە دەستووردا دیاریکراوە و لەلایەن دادگەی فیدڕالییەوە پەسەندکراوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەروەها جەختی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.