Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 08:35

سەدر سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%


ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشداربوون لە کۆبوونەوەکە و جەختیشی کردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە دووبارە دیداریان دەبێت لەگەڵ ئەوانەی کار بۆ کۆدەنگی و نەهێشتنی گەندەڵی دەکەن  .

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداریان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کرد لەپێناو خۆشەویستیان بۆ عێراق."

سەبارەت بە بەشداریکردنی لایەنەکان هەروەها نووسیویەتی "هەڕەشە ئەوانی نەترساند و بە دەستکەوت فریویان نەخوارد."

سەدر دەشڵێت: رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دووبارە دیدارتان لەگەڵ ئەوانە دەبێت کە کار بۆ کۆدەنگی و نەهێشتنی گەندەڵی دەکەن.

هەر لە پەیامەکەیدا دووبارە جەختی لەسەر حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختیشی کردەوە کە "ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ تێکەڵەی بۆنفرۆشەکان، ئەمڕۆش سەلماندمان و چەسپاندمان کە هیچ شوێنێک بۆ پشکپشکێنە نییە، جوانترین نەخشەی عێراق نە ڕۆژهەڵاتییە نە ڕۆژئاواییە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.