وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای كاره‌با بڵاوكرده‌وه.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ،لە کاتی ئێستادا ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێردایە و بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا سێ هەزار و 200 مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا پێنج هەزار و 950 مێگاواتە.
ئومێد ئەحمەد ده‌شڵێت، هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار.
راگه‌یاندراوێك له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.